وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ڕایگەیاند، بە مەبەستی پەرەپێدان و زیادكردنی ڕێژەیی سەوزایی لە سنووری شاری زاخۆ نزیکەی ٣٦٧ ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی باخچەیەک لە شارەکە تررخانکراوە.
لایخۆیەوە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجكردنی گوژمەی ٣٦٦ ملیۆن و ٧٦٨ هەزر دینار بە مەبەستی دروستكردنی باخچەیەك لە شاری زاخۆ.
ئاماژەی بەوەکراوە، ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکراوە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆیە بۆ دروستكردنی باخچەیەك لە گەڕەكی جگەرخوێن/قۆناغی یەكەم، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات فەرمانی خەرجكردنی بۆ دەرچووە.