سبەینێ لە پارێزگایەکی عێراق کرایە پشوو



پارێزگاری بەسرە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە پارێزگاکە سبەی چوارشەممەی کردە پشووی فەرمی.

ئەسعەد عیدانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەپێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ موسڵمان بۆ یادکردنەوەی رۆژی حەوتی مانگی موحەڕەم و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، سبەی چوارشەممە کرایە پشوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پشووەکە فەرمانگە ئەمنیی، خزمەتگوزاریی و تەندروستییەکان ناگرێتەوە بۆ پێدانی پشوو لەو فەرمانگانە دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان.

چەند بڕیارێک لە پارێزگاری هەولێرەوە لە بارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون
پێت چەند بڕیارێک لە پارێزگاری هەولێرەوە لە بارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون
دوای ٧ ساڵ لە کوشتنی کەسێک بکوژەکەی دەستگیرکرا
دوات دوای ٧ ساڵ لە کوشتنی کەسێک بکوژەکەی دەستگیرکرا
پەیوەندیدار