داوای دەرماڵە بۆ فەرمانبەران لە حكومەتی هەرێم دەكرێت



داوای هاوتاكردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی شارستانیی لەگەڵ كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ لە ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت، كە پێكهاتووە لە دەرماڵەی خێزان و هاوسەر و مەترسی و خواردن.

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە نووسراوێكدا، كە لە 6ی 7ی 2023 بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ناردووە داوای هاوتاكردنی دەرماڵەی كارمەندانی شارستانیی ناوخۆ لەگەڵ هێزەكانی ناوخۆ دەكات.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، “وەزارەتمان پشتگیریی هاوتاكردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی شارستانی، هاوشێوەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەكات، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان.”

ڕوونیشی كردۆتەوە، “لە حاڵەتی هاوتاكردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی شارستانیی ناوخۆ، مانگانە پێویستی بە نزیكەی چوار ملیار دینار هەیە.”

فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەرماڵەی مەترسی و خواردنیان نییە لەكاتێكدا بۆ هێزەكانی ناوخۆ هەیە، كە بڕەكەی بۆ هەریەكەیان 250 هەزار دینارە، هاوكات دەرماڵەی هاوسەر 50 هەزارە و دەرماڵەی منداڵ 10 هەزارە، بەڵام بۆ هێزەكانی ناوخۆ بۆ هاوسەر 75 هەزار و بۆ منداڵ 15 هەزار دینارە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق مووچەخۆرانی هەرێمی بێ‌ هیوا كرد
پێت ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق مووچەخۆرانی هەرێمی بێ‌ هیوا كرد
لەسەر کوشتنی گەنجەکەی پێنجوێن تۆمەتبارێک ده‌ستگیرکرا
دوات لەسەر کوشتنی گەنجەکەی پێنجوێن تۆمەتبارێک ده‌ستگیرکرا
پەیوەنیدر