به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن لەسەر دۆسیەی کوشتنی گەنجەکەی قەزای پێنجوێن تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردو گەنجێک لەقەزای پێنجوێن کوژرا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار.
سه‌ره‌نجام و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبارێک لەسەر دۆسییەکە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیربكرێت. هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەقۆیەدا کە لەتاوانەکەدا بەکاریهێنرابوو.
دوای ئەوەی دوو شەو بەر لە ئێستا کەسێک لە ناو باخچەیەکی گشتی دەچێتە جێگایەکی تایبەت بە خێزانەوە لەلایەن ئاسایشەوە دەردەکرێت ، شەوی رابردوو بەمەبەستی تۆڵەکردنەوە لەگەڵ هاوڕێیەکی چووەتەوە ئەو جێگایە، بەڵام هاوڕێکەی هەوڵیداوە لەو جێگایە دووری بخاتەوە و داوای کردووە دوور بکەوێتەوە تاوەکو توشی کێشە نەبێت و لەو کاتەی دەچنە دەرەوەی باخەکە بکوژ چەقۆکە دەکات بە دڵیداو دەیکوژێت.