بە بۆنەی ساڵیادی شەهید بوونی ئیمام عەباس (سەلامی خوای لێبێت) سبەینێ لە بەشێكی پارێزگاكانی عێراق دەكرێتە پشووی فەرمی.
محەمەد غزی، پارێزگاری زیقار لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ چوار شەممە، بەبۆنەی ساڵیادی شەهید بوونی ئیمام عەباسی كوڕی ئیمامی عەلی (سەلامی خوایان لێبێت) لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان دەبێت بە پشووی فەرمی.
ڕاشیگەیاندووە، فەرمانگە ئەمنی و تەندروستییەكان و بەشە خزمەتگوزارییەكان و بانكەكان بەدەر دەبن لەو پشووە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، پشووەكە بۆ پێدانی كاتی گونجاوە بە فەرمانبەران تاوەكو بەشداری ئەو مەڕاسیمە ئاینییە بكەن.