بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێکیان ده‌ستگیرکرد، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەوڤیدیۆی تایبەتی لەکه‌سێک کردبوو.
پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ک سکاڵاییاسایی له‌سه‌ر کچێک تۆمارکرد که له‌ڕێی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌وڤیدیۆی تایبه‌تی لێده‌کات ئه‌گه‌ر بڕێک پاره‌ی نه‌داتێ، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباردەستپێکرد.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار له یه‌کێک لهسیتییهکانی شاری سلێمانی دەستگیربکرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر مۆبایلولاپتۆپی تۆمه‌تباردا، هەروەها تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ف، ر) به‌ناسنامه عه‌ره‌ب بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی2 لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
داڕشتنەوەی \ سانا تەها، ساریا کامیل