ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بۆ بەدواداچوون سەبارەت بەکرێی کارەبا کۆبوونەوە.
کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک بڵاویکردووەتەوە لە کۆبوونەوەکەدا دوو خاڵ تیشکی خراوەتەسەر کە ئەوانیش بریتی بوون لەم خاڵانەی خوارەوە:
یەکەم: بەرزکردنەوەی کرێی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بەشێوەیەک یەک کیلۆوات کارەبا لە ١٨ دینارەوە بۆ ١٥٦دینار بەرزکراوەتەوە و لەوبارەیەوە ڕەخنەو تێبینی خۆیان گەیاندووە بەبەرێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی. ئاماژەی بەوەکردووە، ئەرکی حکومەتە خزمەتگوزاری کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکات و پێویستە هاوڵاتیانیش هەوڵبدەن وزەی کارەبا بە فیڕۆ نەدەن و کرێی ووزەی کارەبای بەکارهاتوو لەکاتی خۆیدا بدەن.
دووەم: سەبارەت بە لێخۆشبونی ١٥٪ی پارەی قەرزی کرێی کارەبا کە ئەنجومەنی وەزیران لە سەرپێشنیاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری لێداوە، بە پێویستیان زانیووە کە هەموو پۆلەکانی کارەبا بگرێتەوە وەک پۆلی ماڵان و بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی بۆ ئەوەی زۆربەی هاوڵاتیان سوودمەندبن لەو بڕیارە.