عەلی حەمە ساڵح: پرۆژەکانی سلێمانی بە پارەی حکومەت جێبەجێ نەکراون



عەلی حەمەساڵح ئەندامی پێشووی پەڕلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا سێ بۆ چوار پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێکراوە و هیچی بە پارەی حکومەت نەبووە وبەڵکو بە پارەی وەبەرهێنان جێبەجێکراون.

باسی لەوەکردووە، حکومەت دەڵێت بە بەهای ٣١٩ ملیار دینار پرۆژە لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێکراون، بەڵام ئەگەر بە ١٩ ملیاریش خەرج کرابێت لەسێدارەم بدەن.

دەشڵێت، چوار پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێکراون، کە بریتین لە سێ ئەندەرپاس و نۆژەنکردنەوەی باخی گشتی، بەڵام ئەمانە هیچی بە پارەی حکومەت نەبوون بەڵکو بە پارەی وەبەرهێنان جێبەجێکراون.

وتیشی، حکومەت دەڵێت ٦٠٠ ملیار دینار لە گەرمیان کراوە بە پرۆژە، بەڵام ئەگەر ٢٠٪ی کرابوو ئامادەم هەرگیز قسەنەکەمەوە.

سلێمانی: بەدواداچوون بۆ کرێی کارەبا دەکرێت
پێت سلێمانی: بەدواداچوون بۆ کرێی کارەبا دەکرێت
ئۆتۆمبێلێك لە چەمچەماڵ تەقییەوە
دوات ئۆتۆمبێلێك لە چەمچەماڵ تەقییەوە
پەیوەندیدار