هێزەکانی پۆلیسی سنووری پارێزگای سلێمانی کچێک‌یان دەستگیرکرد، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە هاوڵاتییه‌ك کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: “مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە كه‌سێك کردبوو”.
ئەوەلەکاتێکدایە، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كچێك تۆماركرد كه له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تی لێده‌كات، ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی نه‌داتێ، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی سهیدسادقهوە له یه‌كێك له بازگەكانی شاری سلێمانی دەستگیربکرێت و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر موبایل و لاپتۆپی تۆمه‌تباردا”.
پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەکرد، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە كه له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه چه‌ند كه‌سێكی فریوداوه‌و دواتر له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تیدا داوای بڕێك پاره‌ی لێكردون. لە ئێستادا تۆمەتبار (ف، ر) کە به‌ناسنامه عه‌ره‌ب بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.