زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا



 

بە پێی نوێترین راپۆرتی پێگەی ویبۆمەتریكس، تایبەت بە ریزبەندی رانكینی زانكۆكان (Transparent Ranking) لە بارەی روونی سكۆلەر و سایتەشنەكانی، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم لە پلەی یەكەمدایە.

ڕیزبەندی (Transparent Ranking)، پشت بە ژمارەی سایتەیشنی پرۆفایلەکانی گۆگل سکۆلەری ستافی زانکۆکان دەبەستێت، هەر بەپێی نوێترین راپۆرتی پێگەی ویبۆمەتریكس، كە لە مانگی ٧ی٢٠٢٣دا راگەیەنراوە لە بارەی روونی سكۆلەرو سایتەشنەكانی زانكۆكان، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە پلەی یەكەمدایە.

لە نوێترین بڵاوکردنەوەی ریزبەندی (Transparent Ranking)دا پرۆفایلی گۆگل سکۆلەری ستافی زانکۆکان هەڵبژاردنیان بۆ کراوە، بەجۆرێک کە تێیدا ٣١٠ پرۆفایل وەردەگیرێت و لەو رێژەیەش ٢٠ کەسی یەکەم لە پرۆسەکە دووردەخرێنەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە، پێویستە ژمارەی هەریەک لە پڕۆفایلەکانیان لە سەروو هەزار سایتەیشن بێت، دواتر دەچێتە ریزبەندی وێبسایتی وێبۆمێتریکس.

زانکۆی سلێمانی، یەکێکە لەو زانکۆیانەی کە لە رێگەی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی توێژەرەکانی لە گۆگڵ سکۆلەر، کە بەهۆیەوە زۆرترین سایتەیشن بۆ توێژینەوەکانی کراوە و توانیویەتی ٦٠ هەزار و ٨٦٠ سایتەیشن بەدەستبهێنێت لە ریزبەندییەکەدا کە بووەتە هۆی ئەوەی زانکۆکە لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی عێراقیش پلەی چوارەم بەدەستبهێنێت.

نرخی نەوت لە هەڵکشاندایە
پێت نرخی نەوت لە هەڵکشاندایە
“ئەم هەفتەیە بەغدا بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت”
دوات “ئەم هەفتەیە بەغدا بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت”
پەیوەندیدار