پێشەوا هەورامی: سیستمی پریپەیدی كارەبا هەنگاوێكی چاكسازییە



وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی سیستمی پریپەید تەنها لە 20 پڕۆژەی نیشتەجێبوون 15 مێگاوات كارەبا گەڕاوەتەوە و 161 مۆلیدە لابراوە، كە زیانی بۆ تەندروستی هاووڵاتیان هەیە و دەشڵێت: ” ئەگەر سیستمێك 33 ساڵ بێت لەم وڵاتە ئەوا بە دوو مانگ چارەسەر نابێت و عەسای سیحریت پێ‌ نییە”.

پێشه‌وا هه‌ورامی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ پانێڵی ناوه‌ندی باڵای ئاكرێ له‌ژێر ناونیشانی (چاكسازی، به‌ دیجیته‌ڵكردنی حكومه‌ت، وه‌به‌رهێنان) رایگه‌یاند، یه‌ك له‌و هه‌نگاوانه‌ی چاكسازی ئه‌گه‌ر به‌ نموونه‌ وه‌ریبگرین، به‌ پریپه‌یدكردنی كاره‌بای نیشتمانییه‌ و له‌ 20 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م جێبه‌جێكراوه‌، له‌و 20 شاره‌ نیشته‌جێبوونه‌، 4500 به‌شداربووی كاره‌با هه‌بوون، كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ كاره‌بای نیشتمانییه‌وه‌ نه‌بووه‌ و پاره‌یان نه‌داوه‌، واته‌ خواردنی مافی 4500 كه‌س به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی.

ئاماژەی بەوەشكرد، هه‌ندێك ده‌ڵێن گوایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم كاره‌بای شوێنه‌ هه‌ژارنشینه‌كان ده‌بڕێت و ده‌یدات به‌ شوێنی دیكه‌ لەكاتێكدا له‌م 20 شاره‌ پێشتر پێویستمان به‌ 35 مێگاوات كاره‌با هه‌بووه‌، دوای ئه‌و چاكسازییه، له‌ ئێستادا‌ پێویستمان به‌ ته‌نیا 20 مێگاوات كاره‌بایه‌ و هاوكات لەو 20 شارە نیشتەجێبوونە 161 مۆلیده‌ لابراون.

سەبارەت بە گرفتی كارەبا، وتەبێژی حكومەت دەڵێت: ” ئەگەر سیستمێك 33 ساڵ بێت لەم وڵاتە ئەوا بە دوو مانگ چارەسەر نابێت و عەسای سیحریت پێ‌ نییە و دەبێت دەستپێ‌ بكەیت، كە دەستیش پێ‌ كرا ڕەنگە كەمێك كاتت بوێت، بەڵام دەبێت بیرت لای داهاتوو و نەوەی دواڕۆژ بێت”.

جەختیشی كردەوە، دیدگای مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌مبه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی، كه‌ شه‌ونخوونی و ماندووبوونی بۆ كردووه‌، به‌و ئاڕاسته‌یه‌یه،‌ كه‌ دواجار بۆ قازانج و سوودی خه‌ڵك بێت.

یەکگرتوو: ئۆباڵی نەهامەتییەكانی خەڵك لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی هەرێمە
پێت یەکگرتوو: ئۆباڵی نەهامەتییەكانی خەڵك لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی هەرێمە
وەزارەتی ناوخۆ: هێزە ئەمنییەكان نابێت دوای دەوام چەك ببەنەوە بۆ ماڵەوە
دوات وەزارەتی ناوخۆ: هێزە ئەمنییەكان نابێت دوای دەوام چەك ببەنەوە بۆ ماڵەوە
پەیوەنیدر