وەزارەتی ناوخۆ: هێزە ئەمنییەكان نابێت دوای دەوام چەك ببەنەوە بۆ ماڵەوە



ماوەی تۆماركردنی چەكی بێمۆڵەت كۆتایی پێهات و بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، زیاتر لە 17 هەزار پارچە چەكی بێمۆڵەت تۆماركراوە و دەشڵێت: “ئەوەی چەكەكەی تۆمار نەكردووە تا 2 مانگ مۆڵەتی هەیە لە بنكەی پۆلیس مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك وەرگبرێت”.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 21ـی تەمموزەوە ماوەی تۆماركردنی چەكی بێمۆڵەت كۆتایی هاتووە و ئێستا یاسای چەك كەوتۆتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە و سەرەتاش لە هێزە ئەمنییەكانەوە دەستپێدەكات.

ئاشكراشی كرد، لە ماوەی ڕابردوودا تاوەكو 21ـی تەمموز، 17 هەزار و 49 پارچە چەكی بێمۆڵەت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە تۆمار كراون.

ڕاشیگەیاند، هێزە ئەمنییەكان لەمەودوا نابێت چەكەكانیان ببنەوە ماڵەوە لەدوای دەوام، بەڵكو دەبێت لە جبەخانەكانیان دایبنێن، ئەوانەشی تا ئێستا بەهۆی رێككاری تەكنیكییەوە جبەخانەیان بۆ دروست نەكراوە بەهۆی پسووڵە و پێناسەی تایبەتییەوە چەكەكانیان هەڵدەگرن و دەگەڕێنەوە ماڵەوە و چەكەكانیان لە ماڵەوە لە شوێنی تایبەت هەڵدەگرن و بە چەكەوە دەرناچن”.

ڕوونیشی كردەوە، هەر هاووڵاتییەك لە دوای 21ی تەمموز بۆ ماوەی دوو مانگ بۆی هەیە ئەگەر چەكەكەی تۆمار نەكردووە، سەردانی بنكەكانی پۆلیس بكات بۆ ئەوەی خۆی بناسێت و مۆڵەتی چەك هەڵگرتنی پێ بدرێت.

 

پێشەوا هەورامی: سیستمی پریپەیدی كارەبا هەنگاوێكی چاكسازییە
پێت پێشەوا هەورامی: سیستمی پریپەیدی كارەبا هەنگاوێكی چاكسازییە
خەڵك؛ زانیاری لەسەر تەندروستی “منداڵە گوڵفرۆشەكە” بڵاودەكاتەوە
دوات خەڵك؛ زانیاری لەسەر تەندروستی “منداڵە گوڵفرۆشەكە” بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر