وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بابەتی مووچه یەکلایی دەبێتەوە و وه‌رگرتنی مافی خه‌ڵكیش له بەغدا نە خێره و نه سه‌ده‌قه.
پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه ڕایگه‌یاند، چاوەڕوانین و هیوامان هەیە بەغدا پابەندی ڕێککەوتنەکان بێت و پێشبینی دەکەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بابەتەکە یەکلاببێتەوە.
وتیشی، “وه‌رگرتنی مافی خه‌ڵكی كوردستان له به‌غدا، نه خێره و نه‌سه‌ده‌قه‌یه‌كه به خه‌ڵكی كوردستان بكرێت، مافێكی ده‌ستوری و یاسایی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، خه‌ڵكی هه‌رێم به خه‌ڵكی خۆیان ده‌زانن، چۆن مووچه‌ی هاوڵاتیه‌ك له شارێكی عێراق ده‌درێت، ده‌بێت به هه‌مانشێوه مووچه‌ی خه‌ڵكی پارێزگاكانی هه‌رێمیش بدرێت.
سەبارەت بە گرفتی كارەبا، وتەبێژی حكومەت دەڵێت: ” 33 ساڵە سیستمەکە بەوجۆرەیە داری سحریمان پێنییە بە دوو مانگ هەمووشتێک چاک بکەین”.