ڕەمک رەمەزان؛ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، دیزایندەکرێتەوە



قایمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند “لەماوەی ساڵانی رابردوودا 82 جار نووسراومان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، ئاراستەی حکومەت کردوە، کە لە ساڵی 2013 بە گوژمەی 120 ملیار دینار بەردی بناغەی دانراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن لە پرۆژەکە راگیرا و کەمتر لە 5٪ـی کارەکانی ئەنجامدرا.

 

ئەمرۆ  دووشەمە رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ  وتی؛ ھەرچەندە تا ئێستا چارەسەرکردنی گرفتی کەم ئاوی لە قەزای چەمچەماڵ چارەسەر نەکراوە، بەڵام لەچاو ساڵانی رابردوودا دۆخەکە باشترە.”

 

قایمقامی چەمچەماڵ راشیگەیاند؛بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە، هیچ رێگرییەکی یاسایی و سیاسی و کارگێڕی نییە، تەنیا هۆکار داراییە، ئێستا لە وەزارەتی شارەوانییەوە دیسان، دیزایینی پرۆژەکە کراوەتەوە و لەقۆناغی دیزایندایە، هێڵکی لابراوە و بوودجەکەشی کراوەتە 70 ملیار دینار”.

 

داڕشتنەوەی؛ ئیلهام سەردار، خوێندکاری مەشقکار 

هەولێر؛ باندێکی ساختەکاری دەستگیر کرا
پێت هەولێر؛ باندێکی ساختەکاری دەستگیر کرا
بەهای ١٠٠ دۆلار زیاتر لە ١٥٤ هەزار دینارە
دوات بەهای ١٠٠ دۆلار زیاتر لە ١٥٤ هەزار دینارە
پەیوەنیدر