قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی تەندروستی تێیدا، کەبابخانەیەکی بێ‌ناو لە ناوچەی پیشەسازی داخست.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “له درێژه‌ی سەردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ چێشتخانە و کەبابخانە و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه بۆ هاوڵاتیان و میوانان و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی دروستده‌كه‌ن، ده‌ركه‌وتوه كه‌بابخانه‌یه‌كی “بێ ناو” له ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاری سلێمانی پابه‌ندی هیچ یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و ڕێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن نابێت”.
ئەوەلەکاتێکدایە، یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی كه‌بابخانه‌كه، هه‌بوونی گۆشتی بێمۆره، كه جگه له‌مه‌ترسیه‌كانی تای خوێن به‌ربوون، پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كه‌بابخانه‌كه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.