سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، پێش مانگی ئازاری ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت.
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگهیاندووە: لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردن دیاری دەکات و پێش ١-٣-٢٠٢٤ لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن دەکرێت واتا لە مانگی شوباتدا.
رۆژی ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٣، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشنیازی کرد رۆژی ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ یان رۆژێک دوای ئەوە دیاریبکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، جونکە ناتوانن لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەن.