بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، باندێکی سێ کەسی ساختەکردنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەستگیردەکات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەپێناو سەروەری یاسا و پابەندبوون بە بەڵگەنامە فەرمیە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەکان و ڕێگریکردن لە ساختەکاری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (٣) کەسیان بەناوەکانی -( م، ع، ع )، ( ه، س، ب )،( ب، و، ت ).
ئاسایش دەشڵێت:” لەکاتی دەستگیرکردنیان کۆمەڵێک بەڵگەنامەی ساختە دەستی بەسەرداگیرا، تۆمەتباران هەستابوون بە دروستکردنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی ساختە و فریودانی هاووڵاتییان بەوەی کە مۆڵەتەکان فەرمین”.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئێستا تۆمەتباران بە ماددەکانی (٢٨٩/٢٩٨)لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.