بافڵ تاڵەبانی:دەمانەوێت دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بێت





بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەباشان پێشوازی لە د. عادل عەبدولمەھدی، سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق کرد.

لەدیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک لە بوارە جیاوازەکاندا.

بافڵ تاڵەبانی، ئاماژەی بە هەوڵەکانییان کرد بۆ کاری پێکەوەیی و هەنگاوی کردەیی لەپێناو بەرەوپێشچوونی وڵات و رایگەیاند، “سیاسەتی ئێمە روونە و ئامانجمان خزمەتکردنە، بۆ ئەمەش لە سەرەتاوە هەوڵمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان داوە و ویستوومانە دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بێت”.

سەرۆکی یەکێتی ڕاشیگەیاند، هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی فاکتەری سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەکە کە شایستەی خەڵکە خۆڕاگرەکەمان بێت.

 

جەمال كۆچەر: لایەنە شیعەكان پێیان وتین متمانەمان بە هەرێم نەماوە
پێت جەمال كۆچەر: لایەنە شیعەكان پێیان وتین متمانەمان بە هەرێم نەماوە
بانكی ناوەندی بڕیارێكی دەربارەی نرخی دۆلار دەركرد
دوات بانكی ناوەندی بڕیارێكی دەربارەی نرخی دۆلار دەركرد
پەیوەنیدر