بانكی ناوەندی بڕیارێكی دەربارەی نرخی دۆلار دەركرد



ئەمڕۆ یەک شەممە، بانکی ناوەندی عێراق دووپاتیکردەوە، کە بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی داواکارییە ڕەواکان بۆ دۆلاری ئەمریکی بە نرخی فەرمی، كە 132 هەزار دینارە بۆ 100 دۆلار.
دوابەدوای هەواڵی سزادانی چەند بانكێك لەلایەن ئەمریكاوە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرزبووەوە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار.

بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە کردووە، “بەردەوامی خۆمان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییە ڕەواکانی دۆلاری ئەمریکی لە فرۆشگا فەرمییەکانی مۆڵەتپێدراو لەلایەن خۆمانەوە و بەو ڕێژەیە فەرمییەی، کە بۆ سوودمەندان دانراوە، کە دەکاتە (1320) دینار بۆ یەك دۆلار دووپات دەکەینەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “هەر شوێنێك نرخی دۆلاری لە نرخی فەرمی زیاتر فرۆشت ئاگاداریان بكەنەوە تاوەكو لە حسابی بانکەکە یان کۆمپانیای ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ ئەم بانکە قەرەبووی ئەو کەسە بکاتەوە، کە جیاوازی نرخەکەی کاریگەری لەسەر بووە”.

دوابەدوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئەمڕۆدا، لە میدیاكان هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بڕیاریداوە لە سەرجەم بانكەكان دۆلار بە نرخی فەرمی بە هەموو هاووڵاتیان بفرۆشرێت بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخەكەی” ئەمەش ڕاستەوخۆ نرخی دۆلاری دابەزاندەوە بۆ 153 هەزار دینار، بەلام تا ئێستا بە فەرمی ئەو هەواڵە پشتڕاست نەكراوەتەوە.

پێت بافڵ تاڵەبانی:دەمانەوێت دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بێت
بەریتانیا یاسایەکی توندی لەبارەی کۆچبەرانەوە پەسەند کرد
دوات بەریتانیا یاسایەکی توندی لەبارەی کۆچبەرانەوە پەسەند کرد
پەیوەنیدر