میدیای فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومه‌تی عێراق بودجە بنێرێت، مووچەی مانگی 6 و 7 بەیەكەوە دابەش دەكرێت.
كه‌ناڵی (كوردستان تیڤی)ی زمانحاڵی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی حزبەكەی بڵاویكردەوە: “سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا دواخراوه و ڕه‌نگه سه‌ردانه‌كه سبه‌ی یان دوسبه‌ی بۆ به‌غدا ئه‌نجام بدرێت”.
وتیشی: “تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌و سه‌ردانه‌دا نییه و دواخرانهكهش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هیشتا حكومه‌تی عێراق ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی ده‌رنه‌كردووه و ئه‌مه‌ش كاتی زیاتری پێویست بووه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندی ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 له عێڕاق، له‌هه‌رێمی كوردستانیش مووچه‌ی مانگه‌كانی 6 و 7 دوابه‌دوای یه‌ك دابه‌ش بكرێن”.