نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ سەروو 152 هەزار دینار بەرزبووەوە.
هۆکاری دابەزینی بەهای دینار بۆ ئەو سزایانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەگەرێتەوە کە بەسەر 14 بانکی عێراقدا سەپاندوونی و مامەڵەکردنی بە دۆلار لێ قەدەغەکردن.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی 231 ملیۆن و 354 هەزار و 136 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 216 ملیۆن و 814 هەزار و 316 دۆلاری بە حەواڵە و 14 ملیۆن و 540 هەزاری بە نەخت بووە، بەڵام ئەوە نەبووە ڕێگر لەبەردەم بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.