ئاوات شێخ جەناب: لەمەودوا پرسیاری مووچەی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکەن



وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە 2013ەوە عێراق گەمارۆی خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان و پێوسیتە لەمەودواش پرسیاری مووچەی فەرمانبەران ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەروێزخان دەربارەی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، عێراق لە 2013ەوە گەمارۆی خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان، ئومێدەوارین کۆتایی بێت.

وتیشی، داهاتی ناوخۆی ئێستای هەرێمی کوردستان بەشی مووچە ناکات و پێویستە لەمەودوا پرسیاری مووچەی فەرمانبەران ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە بە پێی یاسای بودجە دەبێت 50٪ی داهاتی ناوخۆی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکرێت و ئێستا داوای 100%ی داهاتەکەش دەکرێت.

ئاوات شێخ جەناب ڕاشیگەیاند، ئەو شتانەی بەغدا لە هەرێمی کوردستان داوای دەکات، لای خۆی جێبەجێ ناکرێت.

 

شێروان شێروانی و هاوڕێكانیم چۆن بینی؟!
پێت شێروان شێروانی و هاوڕێكانیم چۆن بینی؟!
مەرزێکی نوێ لەگەڵ ئێران کرایەوە
دوات مەرزێکی نوێ لەگەڵ ئێران کرایەوە
پەیوەنیدر