وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان کردنەوەی مەرزی تیلەکۆی لەگەڵ پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانی کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مەرزی تیلەکۆ بە فەرمی کرایەوە.
وەزیری دارایی ڕوونیشیکردەوە، کردنەوەی مەرزەکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر زیادکردنی هەلی کار و جوڵەی بازرگانیی لە گەرمیان دەبێت.
مەرزی تیلەکۆ دەکەوێتە سنووری ناحیەی مەیدان و هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.