سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمڕۆی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دواخرا.
بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی مووچە و بودجە سەردانی بەغدا بکات، بەڵام میدیای نزیك لە سەرۆکی حکومەت بڵاویکردەوە سەردانەکە بۆ سبەینێ دووشەممە دواخراوە.
پێشتر هەریەك لە جوتیار عادل ئەندامی شاندەکە و پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەت ڕایانگەیاندبوو ڕۆژی یەکشەممە، شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا و لەسەر ناردنی مووچە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا کۆدەبنەوە.