لە ئەمڕۆوە لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دوابەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت به لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئەمڕۆوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە لێخۆشبوونەکە تا 24ی تشرینی یەکەمی داهااتوو بەردەوامە دەبێت.
کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند، لە ئەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەى ئەو ژمێرکارانەى پسووڵەی کارەبا دەگەڕێننەوە بۆ هاووڵاتیان لەبەردەم ماڵەکانیان قەرزی کارەبا بدەن یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان.