وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ شاندی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا و گفتوگۆ لەبارەی ئەو خاڵانە دەکەن کە ماون، ئەگەر رێککەوتنەکانیش وەکو خۆیان جێبەجێ بکرێن، ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش یەکلادەبێتەوە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووە، شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لەسەر زۆربەی بابەتەکان بە داهاتی نەوتی و نانەوتییەوە گفتوگۆیان کردووە و گەیشتوونەتە رێککەوتوون ئەوەی ماوەتەوە چەند بابەتێکی تەکنیکین کە سبەی یەکلادەکرێنەوە.”
دەشڵێت:”ئەگەر رێککەوتنەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان وەکو خۆیان جێبەجێ بکرێن و هیچ گرفتێک نەیەتە پێشەوە، ئەوە ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش یەکلادەکرێتەوە.”
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکەین، بەڵام ئێستا ٢٢ رۆژ لە مانگی تەمموز (٧) تێپەڕبووە بەڵام هێشتا مووجەی مانگی شەش دابەشنەکراوە.