وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پەرلەمانی عێراق میوانداری دەکرێن



لەسەر جێگیرنەبوونی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پەرلەمانی عێراق میوانداری دەکرێن.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەنیازە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا میوانداری عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی و تەیف سامی، وەزیری دارایی بکات، بۆ ئەوەی هۆکارەکانی کۆنترۆڵنەکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار و دۆلار بزانن.

دوای ئەوەی واشنتن سزای بەسەر 14 بانکی عێراقیدا سەپاند، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و لە ئێستا بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 151 هەزار و 500 دینارۆ،

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکردوە، حکومەت هەوڵیداوە نرخی دۆلار کۆنتڕۆڵ بکات،نرخی دۆلاریشی لە 145 هەزارەوە دابەزاند بۆ 130 هەزار، هەروەها توانی حەواڵە بۆ ئەو وڵاتانە دابین بکات کە دەتوانرێت حەواڵە بۆیان بنێردرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکەیان لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی دەکات بۆ ئەوەی هۆکارە ڕاستەقینەکانی نەتوانینی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار بزانن.

لایخۆیەوە د. ئەحمەد الراوی، پسپۆڕی کاروباری ئابوری بە رۆژنامەی( سەباح )ی راگەیاندوە، “ئابوری عێراق بە قۆناغێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت ،کەمبونەوەی بازاڕی بۆرسە ئاماژەیە بۆ ئەوەی دوای پەسەندکردنی بودجە ئابوری عێراق ڕوبەڕوی ئەگەری ئەوە بوەتەوە کە نەتوانرێت نرخی دۆلار و دینار هاوتەریب ببێت، زیادبونی خواست لەسەر دۆلار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بازرگانان و هاوڵاتیان و دابینکردنی داواکارییەکانی هاوردەکردن، کێشەی دارایی لێدەکەوێتەوە.

‎شەقامێكی سەرەكی ناو شاری سلێمانی دەبێتە یەك لەین
پێت ‎شەقامێكی سەرەكی ناو شاری سلێمانی دەبێتە یەك لەین
زانیاری نوێ لەسەر بودجە و مووچەی فەرمانبەران ئاشکراكرا
دوات زانیاری نوێ لەسەر بودجە و مووچەی فەرمانبەران ئاشکراكرا
پەیوەنیدر