په‌رله‌مانی كوردستان، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، جگه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی دیكه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش نه‌كردووه.
لە روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان رایگەیاندووە، بۆ رایگشتی رایده‌گه‌یه‌نین و كه ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێ گوایه چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان به نهێنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مان كردبێت.
پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین رایبگه‌یه‌نین تا ئێستا كه 4ی 12ى 2022، جگه له په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی دیکە له فراكسیۆنه‌كانی دیكه به فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كردووه.