گەرمایەكی دیكە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە





شەپۆلێكی دیكەی گەرمای بەتین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: گه‌رمای توند كۆتایی نه‌هاتووه.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، گه‌رمای توند كۆتایی نه‌هاتووه و هه‌ر له‌م مانگه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی به‌رچاو به‌رز دەبنەوە و هه‌ست به‌گه‌رمایه‌كی زۆر ده‌كرێت.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی کاریگەری تۆپەڵە هەوایەکی گەرمەوە ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما نزیکەی 3 پلە بەرزبۆتەوە، سبەی شەممە بەراورد بە ئەمڕۆ 2 پلەی دیکە بەرز دەبێتەوە و وتیشی، “بەرزترین پلەی گەرما لە سنووری کەرکووک و گەرمیان دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “شەپۆلی گەرما لە 27، 28 و 29ـی ئەم مانگەدا فراوانتر دەبێت و پێشبینی دەکەین لە گەرمیان پلەی گەرما بگاتە 51 پلەی سیلیزی؛ لە هەولێر 48 بۆ 49 پلەی سیلیزی و لە سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکووک پلەی گەرما لە نێوان 44 بۆ 47 پلەی سیلیزی بێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ‌ شەممە، شەپۆلێكی تاوە باران و هەورە بروسكە ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پێت لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
ئاگرێکی بەرفراوان لە شارباژێڕ کەوتەوە
دوات ئاگرێکی بەرفراوان لە شارباژێڕ کەوتەوە
پەیوەنیدر