ئەمشەو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌دوو قۆڵه‌وه له‌سنوری چیای قه‌ره‌چوخ له قه‌زای مه‌خمور هه‌وڵیاندا هێرشبكه‌نه سه‌ر سوپای عێراق، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپاوه به‌چه‌كی قورس و سوك به‌رپه‌رچیان درایه‌وه.
غازی فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ی پێشمەرگە رایگەیاندووە، ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش لە قەرەچوغ ویستویانە هێرش بکەنە سەر بنکەکانی سوپای عێراق نزیک ببنەوە لە نزیک گوندەکانی قەڵاتە سۆران و ئازیکەند، بەڵام سوپای عێراق بەرپەرچیان داونەتەوە و چەکدارانی داعش هەڵهاتوون.
راشیگەیاندووە، ئێستا ڕووبەڕووبوونەوە کۆتایی پێهاتوە و چەکدارانی داعش‌یش لە سنوورەکە نەماون و زیانەکانی داعش‌یش نەزانراون.