ئەمڕۆ هەینی، لایەنگرانی ڕەوتی سەدری لە مەدینە سەدری بەغدا نوێژی بەكۆمەڵیان ئەنجامدا و سووتاندنی (قورئانی پیرۆز)یان لە بەغدای پایتەخت ئیدانە و ڕەتکردەوە.
دوێنێ پێنج شەممە موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر، داوای لە کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی کرد لە عێراق یان لە دەرەوەی وڵات کۆببنەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ئیسلام، هاوکات ئاماژەی بەوەدا، کە گەلی عێراق لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندایە.
بەهۆی سووتاندنی قورئانی پیرۆزە لە سوید لەلایەن كەسێكی هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقییەوە، ناڕەزایی فراوان دروست بووە و باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سووتێنرا و باڵیۆزەكەیان دەركرا و حكومەتی هەرێمیش بۆ ماوەیەك نوێنەرایەتی خۆی لەو وڵاتە هەڵپەسارد.
دیمەنەکانی نوێژی هەینی ڕەتکردنەوەی سووتاندنی قورئان لە مەدینە سەدری بەغدا.