هەڤاڵ ئەبوبەكر: هەڵەكان ڕاستبكەنەوە، چەمینەوە لە بەردەم خەڵكدا سەروەرییە



پارێزگاری سلێمانی لەسەر كەیسی زیندانی كردنی شێروان شیروانی ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتداران بزانن، یان نەزانن، ویستتانبێت یان نەبێت، لە كەیسی شێروان شێروانیی و هاوڕێكانیدا، لە هەڵەدان.

دوێنێ پێنجشەممە دادگای هەولێر سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەر شێروان شێروانیدا سەپاند، بەڵام کەسوکارەکەی لە بەردەم دادگا ناڕەزاییان دەربڕی و بڕیارەکەیان بە “نادادپەروەر” ناویان برد.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەیەكی شێروان شێروانی بڵاوكردۆتەوە و نووسیویەتی، “نابێت دەسەڵات و دادگاو حكومڕانان، بەگیانی كینەو ڕق و تۆڵەو ناتێگەیشتن و سزاو سەركۆنەكردن، بۆڵبژێرانە، بە مەیلی تایبەتیی، مامەڵەو هەڵوێست و بڕیارەكانیان دەربكەن”.

ڕاشیگەیاندوە، “دەوڵەت، هاووڵاتیان دروستی دەكەن و دەیپارێزن و گەشەی پێدەدەن، هاووڵاتیی بێئیرادە و تێكشكاو و بێمتمانە، نەك دەوڵەت دروست ناكات، دەسەڵاتێكی بێئیرادە و تێكشكا و بێمتمانە، دروست دەكات”.

دەشڵێت: “ئازا و ئازادەكانن، دەوڵەت و ژیانی نوێ و هاوڵاتیی سەنتەریی و سەروەریی یاسا و دەوڵەتیی یاسا و دادپەروەریی و ئازادیی، دەخوڵقێنن، دەسەڵاتداران بزانن، یان نەزانن، ویستتانبێت یان نەبێت، لە كەیسی شێروان شێروانیی و هاوڕێكانیدا، لە هەڵەدان”.

ئاماژەی بەوەشكردوە، “هەڵەكان؛ ڕاستبكەنەوە، چەمینەوە لە بەردەم خەڵكدا، سەروەرییە”.

عێراقییەكان بۆ پشتیوانی قورئان گەرمای هاوین نایانوەستێنێت
پێت عێراقییەكان بۆ پشتیوانی قورئان گەرمای هاوین نایانوەستێنێت
تاوە باران و ھەورە بروسکە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
دوات تاوە باران و ھەورە بروسکە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پەیوەنیدر