پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای نێوان سەیدسادق- شارەزوور، 8 كەس بوونە قوربانی.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 21ی تەمموز، لە سەر ڕێگای سەیدسادق- شارەزوور لەنزیك گوندی تەپی كەرەم ڕ,وداوێكی هاتووچۆ لەجۆری پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی (ماجێستا و هیوندا) ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییەكان، لەئەنجامی ڕووداوەكە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و شەش كەسی دیكەش برینداربوون.