شێف بوراك چێشتخانەكانی لەدەستدا



بوراک ئۆزدەمیر، شێفی بەناوبانگی تورکی و خاوەنی زنجیرە رێستۆرانتەکانی (CZN Burak ) هیچ چێشتخانەیەكی نەماوە و دەڵێت: “باوكم فێڵی لێكردووم و سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەم”.

شێف بوراک لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا دەڵێت: من لە ئیستانبوڵ هیچم نەماوە، با هیچ کەسێک ناو و وێنەی من بەکارنەهێنێت، لەکاتێکی نزیکدا هەموو شتێک ئاشکرا دەکەم.

دەشڵێت: “بەتۆمەتی فێڵکردن لێم لەسەر بابەتی خاوەندارێتی رێستۆرانتە بەناوبانگەکانم، سکاڵای یاسایی لەسەر باوکم تۆمار دەکەم و هەموو شتێك ئاشكرادەكەم”.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیاكانی توركیا بڵاوكراوەتەوە، ناکۆکی نێوان بوراک و باوکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە باوکی بەبێ ئاگاداری ئەو، مافی خاوەندارێتی ڕێستۆرانەکانی بە سەرمایەدارێکی بیانی فرۆشتووە.

@zaman.mh93 #viral #foryou #fyp ♬ الصوت الأصلي – ZAMAN

لە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە شارەزوور 8 كەس بوونە قوربانی
پێت لە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە شارەزوور 8 كەس بوونە قوربانی
د. كامەران: چوار كێشەی تەندروستی منداڵان گەیشتۆتە ئاستی مەترسیدار
دوات د. كامەران: چوار كێشەی تەندروستی منداڵان گەیشتۆتە ئاستی مەترسیدار
پەیوەندیدار