بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەینێت، ئەو بانکانەی مامەڵەکردن بە دۆلاریان لێ قەدەغەکراوە،دەتوانن مامەڵە بە دینار بکەن و لە دەرەوەش مامەڵە بە هەر دراوێک بکەن جگە لە دۆلار.
رۆژی 20-07-2023 بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە. قەدەغەکردنی مامەڵەی بانکەکانی عێراقی بە دۆلار بەهۆی وردبینی بووە لە حەواڵەی بانکی بانکەکانی ساڵی رابردوو، ئەوەش پێش جێبەجێکردنی سەکۆی ئەلیکترۆنی و پێش پێکهێنانی حکومەتی ئێستا بووە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مامەڵەکردن بە دۆلاری لە 14 بانکی عێراقیدا قەدەغە کرد و بەوە تۆمەتباری کردوون، کە دۆلاریان بۆ ئەو وڵاتانە ناردووە، کە سزای ئەمریکایان لەسەرە.
بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، ئەو بانکانەی مامەڵەکردن بە دۆلاریان لێ قەدەغە کراوە، دەتوانن مامەڵە بە دینار بکەن لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی سیستەمی بانکی عێراقی سوومەندن، لەگەڵ ئەوەی لە ئاستی نێودەوڵەتی دەتوانن مامەڵە بە دراوی دیکە بکەن جگە لە دۆلار.
هەروەها بانکی ناوەندی دەڵێت، باوەڕیان بە جێبەجێکردنی سەکۆی ئەلیکترۆنی هەیە بۆ حەواڵەکردنی دەرەەکی، سەلامەتی حەواڵەکان و وردبینی هەموو لایەنەکان، بانکی فیدراڵی ئەمریکی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان جەخت لەوەدەکەنەوە. بانکی ناوەندیی عێراق مافی خۆیەتی کەناڵەکانی حەواڵە و بانکە پشتپێبەستراوەکان فراوانتر بکات.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مامەڵەکردن بە دۆلاری لە 14 بانکی عێراقیدا قەدەغە کرد و بەوە تۆمەتباری کردوون، کە دۆلاریان بۆ ئەو وڵاتانە ناردووە، کە سزای ئەمریکایان لەسەرە. رۆژی چوارشەممە، 19-7-2023، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا ئەو سزایەی دوای ئەوە بەسەر ئەو بانکانەدا سەپاند، دوای ئەوەی دەرکەوت ئەو بانکانە لە کردەکانی شووشتنەوەی پارە و مامەڵە داراییە گومانلێکراوەکان و مامەڵە فێڵکارییەکان تێوەگلاون.