پڕۆژەی چاوی گەردوونی کەی دەکەوێتەوە کار



پ.پۆڵا خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند پرۆژەی چاوی گەردوون پرۆژەیەکی گرنگی زانستی و گەشتیارییە بۆ هەرێم ، هاوکات سودێکی زۆری گەشتیاریشی دەبێت.

لەبارەی پرۆژەکەوە ،پ.پۆڵا خانەقا، بۆتۆری میدیای خەڵک دواو وتی ”ئەم پرۆژەیە جگە لە فەلەک ناسی و گەردوونی ، هاوکات پەیوەندی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ئەفەریقا و ئەمەریکای لاتینی بەهێزتر دەکات، لەڕووی زانستی و توێژینەوە گەردونییەکان”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا،”ئەم پرۆژەیە بێجگە لە سوودە زانستییەکەی، لەڕووی گەشتیاریەوە سودێکی زۆری بۆ هەرێم و ناوچەکە هەیە، کە گەشتیاران دەتوانن سەردانی بکەن و لەوێوە سەیری گەردوون بکەن”.

پێش ساڵی 2014 لە چیای  ئەزمەڕ  توانراوە 51 هەزار مەتر دوجا زەوی تەرخانبکرێت بۆ پڕۆژەی تەلیسکۆبی شاری سلێمانی بۆ چاودێری کردنی گەردوون و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان ، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە شکستی هێنا و پرۆژەکە جێبەجێ نەکرا.

داڕشتنەوەی :

سانا تەها – ساریا کامیل

دانیشتووانی سیتییەکان لەسەر گرانکردنی نرخی  کارەبا هاتنەدەنگ
پێت دانیشتووانی سیتییەکان لەسەر گرانکردنی نرخی  کارەبا هاتنەدەنگ
دەیان دۆنم زەوی لە سلێمانی لەمین پاک کرانەوە
دوات دەیان دۆنم زەوی لە سلێمانی لەمین پاک کرانەوە
پەیوەنیدر