سایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی ئەندامانی باندێکی تەقەکەر و ڕێگری ڕاگەیاند کە لە پێنج کەس پێکهاتوون.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، ئەو پێنج کەسە کاریان ڕێگریکردن و تەقەکردن بووە لە هاوڵاتییان.
ئەوەخراوەتەڕوو، لەپێناو سەروەریی یاسا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتییان، لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی توانیان پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن.
تۆمەتبارەکان بریتیین لە ( م، س، ص ) ، ٢-( ه، ب، ک ) ، ٣-( ج، ح، ح ) ، ٤-( س، ە، ر ) ، ٥-( ی، ه، ص ) کە هەستاون بە ڕێگریکردن و وەرگرتنی سەرانە و تەقەکردن لە هاوڵاتییان، لەناوچەکانی تەکیەی کاکەمەند و ئاغجەلەر.
ئەو تۆمەتبارانە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، بە ماددەی (٤٤١) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.