بانکی ناوەندیی عێراق: قەرزە ناوخۆییەکان گەیشتووەتە ٤٧ ملیار دۆلار



عەممار خەڵەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بڕی ٩٦٪ی کۆی داھاتی عێراق پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت و لەماوەی ڕابردووشدا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان کاریگەری زۆری لە سەر بەرزبوونەوەی کۆی داھات و یەدەگی دراوی بیانی عێراق ھەبووە، بەھۆی ئەوەشەوە دەرفەتێکی گەورە لە بەردەم گەشەپێدانی ئابووری عێراق دروستبووە.

وتیشی، لە بەرامبەردا بەرزبوونەوەی کۆی داھات و یەدەگی دراوی بیانی عێراق گەیشتووەتە ١١٣ ملیار دۆلار، قەرزە ناوخۆییەکانیش گەیشتوونەتە ٤٧ ملیار دۆلار کە ئەوەش کێشەی بۆ حکومەتی عێراق دروستکردووە، چونکە بەشێکی زۆریان وادەی دانەوەیان دیاریکراوە و ئەو وادەیەش نزیکبووەتەوە.

بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە
پێت بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە
سەرۆك کۆمار لە لێدوانێکی ئەمریکا نیگەرانە و باڵیۆزەکەیان بانگهێشت دەکات
دوات سەرۆك کۆمار لە لێدوانێکی ئەمریکا نیگەرانە و باڵیۆزەکەیان بانگهێشت دەکات
پەیوەندیدار