ئەمریکا بە تۆمەتی حەواڵەکردنی دۆلار بۆ وڵاتی ئێران سزای بۆ ١٤ بانکی عێراقی دەرکرد و دوای بڕیارەکەش بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دینار..
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، رێگری لە ١٤ بانکی عێراق کراوە کە مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن ئەویش بەهۆی هەڵمەتێکی گەورەی حەواڵەکردنی دۆلار بۆ ئێروان و چەند وڵاتێکی دیکە کە لەلایەن ئەمریکاوە سزادراون.
چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، ئەو بانکانە بۆیان نییە مامەڵە بە دۆلار بکەن، ئەم بڕیارەی خەزێنەی ئەمریکا تەنها ٤٨ کاتژمێر لە دوای بڕیارێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دێت کە رێگەی بە عێراقدا تێچووی کارەبای هاوردەی ئێران خەرجبکات.
پێشتر ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ماوەی چوار مانگی دا بە عێراق تا قەرزەکانی ئێران لە رێگەی ئەو بانکانەوە بداتەوە کە عێراقی نین.