بۆ كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە



بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، كە ئەوانەی كاتی مامەڵەی كارتی نیشتمانیان تاوەكو 4ی نیسان-ە، ئێستا كارتەكان گەڕاونەتەوە و دەتوانن وەریبگرنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی تاوەكو بەرواری (4 / 4 / 2023) ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتیمانیان کردوە ئێستا كارتەکانیان گەڕاوەتەوە و بەروارەكەشی لەسەر وەسڵەكە نووسراوە.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە لە یەک شەممە تاوەكو پێنج شەممە له‌ كاتژمێر ( ٢ )ی پاش نیوەڕۆ بۆ ( 5 )ی ئێوارە ده‌توانن سه‌ردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەکانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی پێویستە كەسەكە ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی و پێناسی‌ باری شارستانی پێبێت لەگەڵ وه‌صڵی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی نیشتیمانیەکە، كە ناوی ئەو کەسەی تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە.

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا  شەش کەس بوونە قوربانی
پێت لە دوو رووداوی هاتووچۆدا شەش کەس بوونە قوربانی
هەڵگرانی ئەم پاسپۆرتانە بەبێ ڤیزا ناتوانن بچنە بەریتانیا
دوات هەڵگرانی ئەم پاسپۆرتانە بەبێ ڤیزا ناتوانن بچنە بەریتانیا
پەیوەنیدر