حکومەتی بەریتانیا لەمڕۆوە ڕێگە بە ئەو کەسانە نادات کە خاوەنی پاسپۆرتی دۆمەنیکا و چەند وڵاتێکی دیکەن بەبێ ڤیزا بچنە نەو وڵاتەوە.
دوای پەسەندکردنی یاسا نوێیەکەی کۆچی نایاسایی لەپەرلەمانی بەریتانیا ، ئەمڕۆ یاساییەکی نوێ دەرچوو ، لەیاساکەدا بۆ لەمەودوا ئەوکەسانەی هەڵگری پاسپۆرتی دۆمەنیکی و چەند پاسپۆرتێکی ترن بەبێ وەرگرتنت ڤیزا ناتوانن بچنە خاکی بەریتانیاوە.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لەمڕۆوە (19ی تەموز) حکومەتی بەریتانیا ڕێگە بەو کەسانە نادات کە خاوەنی پاسپۆرتی دۆمەنیکی و هیندوڕاس و نامیبیا و تیمۆر-لێست و ڤانواتۆن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا بچە ناو ئەو وڵاتەوە و وەکو سەرجەم وڵاتانی دیکە پێشتر ڤیزا وەرگرن.
ئاماژەیان بەوەشكردوە، ئەو کەسانەشی کە خاوەنی پاسپۆرتی وڵاتانی ئەنتیگوا و بەرمۆدا و گرینادان لە مانگی تشرینی دوەمی ئەمساڵەوە بەبێ ڤیزا ناتوانن بچنە بەریتانیا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، پەرلەمانی بەریتانیا یاسانی نوێی کۆچی نایاسایی پەسەندکرد بەپێی ئەو یاسایە هەر کەسێك بە بەلەم یاخود بە نایاسایی بچێتە ئەو وڵاتەوە لە مافی پەنابەری بێبەش دەبێت و دیپۆرتدەکرێتەوە.