بەڤیدیۆ؛ کاروانێکی بارهەڵگری ئەمریکی لە هەرێمەوە چووە ڕۆژئاوای كوردستان



كاروانێكی بارهەڵگری هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستانەوە چوونە بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لە باشووری حەسەكە و دێرەزوور.

بەپێی هەواَلێكی ئاژانسی (RT)ی ڕوسی، ئەمڕۆ چوار شەممە، کاروانێک، کە لانیکەم پێك هاتبوون لە 40 بارهەڵگر، چوونە ناو بنکەكانی ئەمریکا لە باشووری حەسەکە و ناوچەكانی باکووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.

ڕاشیگەیاندووە، کاروانی بارهەڵگرەکان زیاتر بەربەستی چیمەنتۆ و کۆنکرێتی هەڵدەگرن، کە بۆ پاراستنی بنکەکانی ئەمریکا بەکاردەهێنرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند بارهەڵگرێکی داخراو هەن، کە دەچنە ناو شاری قامیشلۆی سوریاوە، کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە لەڕێگەی دەروازەی سنووری وشکانی ئەلوەلیدەوە دێن.

ئەم هاوكارییە سەربازییانەی هێزەکانی ئەمریکا هاوكاتە لەگەڵ پێشهاتە سەربازییەکانی ئەم دواییە، بەتایبەتی لەگەڵ جێگیرکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-١٦ ڕاپتۆر.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

ئەو گەنجەی کەوتە ژێر کەویەی بەفر گیانی لەدەستدا
پێت ئەو گەنجەی کەوتە ژێر کەویەی بەفر گیانی لەدەستدا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری فەڕەنسا کۆبۆوە
دوات سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری فەڕەنسا کۆبۆوە
پەیوەنیدر