یەدەگی سەلمێنراوی نەوتی جیهانی بەڕێژەی %1.1 زیادیکردوە، کە لە ماوەی ساڵی 2022 گەیشتوەتە 1.56 ترلیۆن بەرمیل، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021دا 1.54 ترلیۆن بەرمیل بوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئاماری ساڵەنی یەدەگی نەوت ،کە لەم دواییانەدا لەلایەن ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)ەوە دەرچوە، دەریدەخات یەدەگی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕێژەی 0.2% گەشەی کردوە و لە ساڵی 2022دا گەیشتوەتە 871.61 ملیار بەرمیل، لە کاتێکدا لە ساڵی 2021دا 869.61 ملیار بەرمیل بوە.
سعودیە و ئێران و عێراق و ئیمارات و کوێت لەڕیزبەندی 10 یەمی ئەو وڵاتانەن کەیەدەگی نەوتیان زیادی کردووە لەدوای وڵاتی ڤەنزوێلا کەلەپلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدایە.
پشکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یەدەگی نەوتی جیهانیدا لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 55.7% بوە، بە پێشەنگی 5 گەورەکان لە ناوچەکە، سعودیە، ئێران، عێراق، ئیمارات و کوەیت.
پشکی 13وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسی بۆ یەدەگی نەوتی جیهانی نزیکەی 55.7٪ بووە لەساڵی 2022 دا، ئەمەش بەڕابەری ٥ گەورە بەرهەمهێنی نەوت لەناوچەکەدا ئەوانیش ، سعودیە و ئێران و عێراق و ئیمارات و کوێت.
یەدەگی سەلمێنراوی نەوتی وڵاتانی ئۆپێک لە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 0.1% زیادیکردوە و گەیشتوەتە 1.243 ترلیۆن بەرمیل، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021دا 1.241 ترلیۆن بەرمیل بوە.
یەدەگی سەلمێنراوی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری و گەشەپێدانی ئابوری بەڕێژەی 20.6% زیادیکردوە لەماوەی ساڵی ڕابردودا 78.83 ملیار بەرمیل تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لەساڵی 2021دا 65.37 ملیار بەرمیل بوە.
داتا وردەکان لەسەر یەدەگی نەوتی جیهانی ئاشکرایان کردوە، کە یەدەگی وڵاتانی کیشوەری ئەمریکا کە ئەندامانی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابورین لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 26.9% زیادیکردوە.
ئەو وڵاتانەی کەزۆرترین یەدەگی نەوتیان هەیە:
لیستی ئەو 10 وڵاتەی کە زۆرترین یەدەگی نەوتیان لە جیهاندا هەیە تا کۆتایی ساڵی 2022، بە پشتبەستن بە داتاکانی ئۆپێک، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
یەکەم: ڤەنزوێلا 303.3 ملیار بەرمیل
دوەم: سعودیە، 267.2 ملیار بەرمیل
سێیەم: ئێران 208.6 ملیار بەرمیل
چوارەم: عێراق 145.02 ملیار بەرمیل
پێنجەم:ئیمارات 113 ملیار بەرمیل
شەشەم: کوێت 101.5 ملیار بەرمیل
حەوتەم: ڕوسیا 80 ملیار بەرمیل
هەشتەم: ئەمریکا 55.2 ملیار بەرمیل
نۆیەم: لیبیا 48.3 ملیار بەرمیل
دەیەم: نەیجیریا 36.9 ملیار بەرمیل
یەدەگی سەلمێنراوی نەوت لە ڤەنزوێلا هێشتا گەورەترینە لە جیهاندا، بەڵام لە ساڵی 2022دا کەمێک کەمیکردوە و گەیشتوەتە 303.22 ملیار بەرمیل، لە کاتێکدا لە ساڵی 2021دا 303.46 ملیار بەرمیل بوە.