بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بە پشتبەستن بە ئامانجەكانی بانك بۆ گەیشتن بە ئاستی گشتی نرخ و نرخی ئاڵوگۆڕ و دابینكردنی خواستی زۆر لەسەر دراوی بیانی لە بازاڕە ناوخۆییەكان، بڕیاردرا پشكی هەفتانەی فرۆشتنی نەختینە لە دۆلار زیاد بكرێت.
بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی 12ی 2022 لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار، بڕیاریدا فرۆشی دۆلار بۆ بازاڕەكان زیاد بكات.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئامادەن بۆ دابینكردنی سەرجەم پێداویستیەكانی هاووڵاتیان بۆ دراوە بیانیەكان، بەپێی ئەو ئامانجانەی كە بەیاسا رێگەیانپێدراوە پارەیان بۆ دابین بكرێت.
هاوكات ئامادەن بۆ لە دابینكردنی پارە بەشێوەی پارەدانی ئەلیكترۆنی، كە لە دەرەوەی عێراق بەكاردەهێنرێت بە نرخی 1470 دینار بۆ هەر دۆلارێك.