سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر لە بیری توندڕەوی دوور نەكەوینەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان کرد.
سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ئاشتی و تەبایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و هەوێنی قووڵكردنەوەی برایەتی و پێكەوەژیان بێت لە وڵاتەكەمان.
لە پەیامەکەیدا هاتووە: “هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لەپێناو چەسپاندنی خۆشەویستی و یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین و لە بیری توندڕەوی دوور نەكەوینەوە”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، “لە خوای گەورە داواكارم كوردستانمان بپارێزێت و ئاشتی و ئاوەدانی بخاتە وڵاتەكەمانەوە”.