ڕێگری له‌هه‌وڵێكی خۆكوشتن کرا



‎ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی‌ ڕێگرییان لە هاوڵاتییەک کرد له‌ كه‌ده‌یویست له‌سه‌ر پردی كۆبانێ خۆی فڕێبداته‌خواره‌وه‌ و کۆتایی بەژیای بهێنێت.

‎دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی له‌هه‌وڵێكی خۆكوشتن ئاگاداركرایه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی مه‌به‌ست و ده‌ركه‌وت كه‌ هاوڵاتییه‌ك ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر پردی كۆبانی له‌شاری سلێمانی خۆی فڕێبداته‌ خواره‌، بۆیه‌ دوای هه‌وڵی هێزه‌كانی پۆلیس و ووتوێژكردن له‌گه‌ڵیدا توانرا ئه‌و هه‌وڵه‌ شكست پێبهێنرێت وهاوڵاتییه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشانه‌ بكرێت و ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشانه‌ بكرێت.

‎پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەکردووە، دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان و بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕێكاری پێویستی له‌باره‌وه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر.

ژێردەریاییە مەترسیدارەکەی ئەمریکا گەیشتە کۆریای باشور
پێت ژێردەریاییە مەترسیدارەکەی ئەمریکا گەیشتە کۆریای باشور
نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم ساڵی تازەی کۆچی خێر و خۆشى لەگەڵ خۆیدا بهێنێت
دوات نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم ساڵی تازەی کۆچی خێر و خۆشى لەگەڵ خۆیدا بهێنێت
پەیوەنیدر