سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە بڵاوکردەوە و هیوای خواست ساڵى تازه خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان يادى يه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى كۆچی‌دا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند به گه‌رمى یادەکە له ته‌واوى خوشك و برايانى موسڵمان له كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ساڵى تازه خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ساڵى سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى بێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “له‌م ياده پيرۆزه‌دا جه‌خت له پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه و هه‌موومان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ گه‌ل و وه‌ڵاته‌كه‌مان، پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين”.
سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچى له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.