دەزگای ئاسایشی هەرێم 64 هاوڵاتی بیانی دەستگیردەکات



دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و چاودێریکردن، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایش 16ی ئەم مانگە توانیان 64 هاوڵاتی بیانی و شەش قاچاخچی و ڕێبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتباران دەیانویست لە ڕێگای نایاساییەوە سنورەکان ببەزێنن و کەسانی بیانی بهێننە ناو خاکی هەرێمی کوردستان لە پێناو بڕێک پارەدا.

ئاسایشی هەرێم دەڵێت، لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، سەرجەمیان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

ڤیدیۆی ساتی دەستگیرکردنیان ( لێرەدایە )

“دۆخی مامۆستایانی وانەبێژ خراپە و هیچ ئاسۆیەک لەبەردەم دامەزراندنیان نییە”
پێت “دۆخی مامۆستایانی وانەبێژ خراپە و هیچ ئاسۆیەک لەبەردەم دامەزراندنیان نییە”
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ڕاگەیاند
دوات ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر