لە پارێزگای سلێمانی دابەشکردنی بەشەخۆراک بەردەوامە و بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی دەڵێت: لە ئێستادا ٦ ماددەی بەشەخۆراک دابەش دەکرێت.
شەوکەت محەمەد، بەرێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بەردەوامن و لە ئێستادا بەشەخۆراكی مانگی 6 دابەش دەكەن.
ڕاشیگەیاند، بەشەخۆراكی مانگی 6 پێكهاتووە لە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەكانی وەك (نیسك و لەتكەنۆك).
لە ئێستادا وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە بەشەخۆراكی ئەو هاووڵاتیانە ببڕێت، كە مووچەیان سەرووی دوو ملیۆن دینارە.
سەبارەت بە جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارە، شەوكەت محەمەد وتی، “ئەو بابەتە پەیوەستە بە بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراك و تا ئێستا هیچ نووسراوێک نەگەیشتۆتە دەستمان سەبارەت بەبڕینی بەشەخۆراکی ئەو هاووڵاتیانە”.
داڕشتنەوەی/دانیار دارا