سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئازەربایجان جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە ئابوورى و بازرگانىیەکان و کەرتی وزە کردەوە و کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانیان بوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە باکۆ و له‌لايه‌ن ئيلهام عه‌ليێڤ سه‌رۆكى ئازه‌ربايجانه‌وه له كۆشكى كۆمارى پێشوازى لێكرا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌یەكى دووقۆڵيدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و گه‌شتيارى و وزه‌دا و ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارييان بۆ كۆمپانياكانى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوی عێراق تاوتوێ كرد.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه جه‌خت له گرنگيى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌يه‌كى گشتيى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه كه پێشتر بڕيارى لێدراوه و باسى ڕێكاره‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوويه‌كى نزيكدا بكرێته‌وه و كار بكات بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دوايين ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانيى هه‌ولێر ـ باكۆ و باكۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌يه‌كى ديكه‌ى عێراق و ئاسانكارى بۆ پێدانى ڤيزا و ئاڵوگۆڕى سه‌ردان و شانده‌كانى هه‌ردوولا، خرايه به‌ر باس.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه‌دا كه به ئاماده‌بوونى شاندى هه‌ردوولا و به‌شداريى هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى عێراق له باكۆ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ناڵه‌كانى په‌يوه‌ندى و ڕێكاره‌كانى به‌دواداچوونى ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكی هەرێم و ئازەربایجان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، تاوتوێ كران و بڕيارى پێويستيان له‌باره‌وه درا.